ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یانەیەکی سعودی ئۆفەرێکی گەورە دەخاتە بەردەم دێمبێلی

Yariga App

یاریگا –

عوسمان دێمبێلی، ئەستێرەی بارسێلۆنا ئۆفەرێکی گەورەی نەسری سعودی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، نەسر هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی دێمبێڵیدا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەستێرە فەرەنسییەکە مانەوەی لە بارسێلۆنا لەلا پەسند بوو.

تاوەکو ئێستا دێمبێلی گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی ماوە، ئێستا هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت لەگەڵی رێکبکەوێت و بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات، ئەگەرنا دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر بیگوازێتەوە.

سانتی ئۆنا، رۆژنامەنووسی تۆڕی فووت مێرکاتۆ لە تویتەر نووسیویەتی

نەسر هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی دێمبێلیدا. ئۆفەرەکەی نەسر بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو و ئامادەبوو ساڵانە مووچەی 40 ملیۆن یۆرۆی پێ بدات. کەواتە بۆ ماوەی لەو پێنج ساڵە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت. جیا لەمەش نەسر ئامادە بوو بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بە بارسێلۆنا بدات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کاری لە پێشینەی دێمبێلی مانەوەیە لە کامپ نوو و ئێستا خەریکی گفتوگۆییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە وەرزی رابردوودا، دێمبێڵی بەشداری لە 35 یاریدا کرد. هەشت گۆڵی کرد و نۆی دیکەشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button