یاریگا –
یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشداری لە راهێنانەكان دوێنێی یانەكەیدا نەكردووە.
ئاردا گولەری توركی و یاریزانی نوێی ریال مەدرید بەشداری لە راهێنانەكانی رابردووی یانە شاهانەكەدا نەكردووە.
گولەر لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانەی فەنارباخچێی توركی جێهێشت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد، لە دوای كێبڕكێیەكی زۆری هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا.
ئاردا گولەر بە گرێبەستێك بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ و تا هاوینی ساڵی 2029 پەیوەندی بە تیپەكەی كارلۆ ئانچێلۆتیەوە كرد.
📋 𝑁𝑜𝑚𝑏𝑟𝑒: Arda
1𝑒𝑟 𝑎𝑝𝑒𝑙𝑙𝑖𝑑𝑜: 'Calidad'
2º 𝑎𝑝𝑒𝑙𝑙𝑖𝑑𝑜: Güler pic.twitter.com/Ngl2jBC6Y1— Real Madrid C.F. (@realmadrid) July 12, 2023
یاریزانەكانی ریال مەدرید لە ئەمریكان بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ و ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس ئاردا گولەر بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە قاچیدا ئامادەی راهێنانەكانی ریال مەدرید نەبووە.
راپۆرتەكەش ئەوەی ئاشكرا كردووە پێكانەكەی یاریزانە توركیەكە مەترسیدار نیە، بەڵام ناتوانێت بەشداری لە یەكەم یاری ریال مەدرید بكات بەرامبەر ئەی سی میلان.