ئینگلتەرا

چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ سکاڵا لە دژی نیوکاسل تۆمار دەکەن

Yariga App

یاریگا

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، یانەکانی وڵاتەکەی بەنیازن سکاڵا لەسەر یانەی نیوکاسڵ لە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ تۆماربکەن بەهۆی ئەگەری فرۆشتنی ئالان سانت ماکسیمین بە یانەی ئەهلی سعودی.

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی ئالان سانت ماکسیمین ئەستێرەی فەرەنسی یانەی نیوکاسڵ بۆ یانەی ئەهلی سعودیە، یانەکانی ئینگلتەرای توڕە کردووە، ماڵپەڕی ئەتلەتیکیش باس لەوە دەکات کە پلانیان هەیە سکاڵا لەسەر نیوکاسڵ لە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ تۆماربکەن.

ماڵپەڕی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ توڕەن لەوەی نیوکاسڵ دەتوانێت یاریزانەکان بفرۆشێت بە یانەیەکی تر کە خاوەندارێتی هاوبەشی لەگەڵدا هەیە. ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بەنیازن سکاڵایەکی هاوبەش بۆ پریمەرلیگ بنێرن و داوای رێگری کردن لەو کارە دەکەن.

نیوکاسڵ لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ئەم سندوقەش خاوەنی چەندین یانەی تۆپی پێیە لە سعودییە، لەنێویاندا ئەهلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button