فەرمی: یارییە دۆستانەکەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس هەڵوەشایەوە

یاریگا-
وا بڕیار بوو بەرەبەیانی سبەی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لە یارییەکی دۆستانەدا لە ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
کەمێک پێش ئێستا بە فەرمی بارسێلۆنا کشانەوەی لە یارییەکە ڕاگەیاند بە هۆی نەخۆش کەوتنی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی، بەمەش یارییەکە هەڵوەشایەوە.
بە پێی زە ئەتلەتیک نزیکەی 8 بۆ 9 یاریزانی بارسێلۆنا توشی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵەکان بوون، وە توانایان نەبووە تاوەکو کاتی یارییەکە چاک ببنەوە، ئەمەش هۆکاری هەڵوەشانەوەی یارییەکە بووە.
<iframe src=”https://www.facebook.com/plugins/post.php?href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2FYariga%2Fposts%2F868168631336132&show_text=true&width=500″ width=”500″ height=”250″ style=”border:none;overflow:hidden” scrolling=”no” frameborder=”0″ allowfullscreen=”true” allow=”autoplay; clipboard-write; encrypted-media; picture-in-picture; web-share”></iframe>