ئه‌ڵمانیا

هاوسەرەکەی کەین لە میونشن بە دوای خانودا دەگەڕێت

Yariga App

یاریگا

خێزانی هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی تۆتێنهام دڵنیان لەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی، کەتی گودلاند هاوسەری هاری کەین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری میونشن بووە و بەدوای خانووەکدا دەگەڕێت بۆ گواستنەوەی خێزانەکەی بۆ ئەڵمانیا.

هەرچەندە هاری کەین لە گەشتی پێش وەرزی تۆتنهامدایە و هیچ هەواڵێک لە ڕێککەوتنی بایرن لەگەڵ سپێرز نییە، بەڵام هاوسەرەکەی پرسیاری لەبارەی ژیان لە گرونڤاڵد (شارێک لە میونشن) کرد و تەنانەت ماڵی داهاتووی خۆی لەم شارە هەڵبژارد و سەردانی کردووە.

دەگوترێت خێزانەکەی کەین پێش گەشت کردن بۆ میونشن، لێکۆڵینەوەیان لەسەر دۆخی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی ئەڵمانیاش کردووە و ئێستا بە تەواوی ئامادەن بۆ ژیان لەم وڵاتە.

تا ئێستا بایرن میونشن دوو ئۆفەری بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشی تۆتێنهام کردووە و هەردوو ئۆفەرەکە ڕەتکراونەتەوە. دانیال لیڤی سەرۆکی یانە لەندەنیەکە ئامادەیە مووچەکەی دوو هێندە بکات بۆ ئەوەی هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەکە بمێنێتەوە، هەروەها بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button