دەیڤد سیلڤا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دەکات
یاریگا –
دەیڤد سیلڤا، ئەستێرەی یانەی ریاڵ سۆسیداد و یانەی مەنچێستەرسیتی بەهۆی پێکانێکی قورس لە ئەژنۆی چەپیدا کە حەفتەی رابردوو تووشی بوو، بریاری داوە بەم نزیکانە ماڵئاوایی خۆی لە تۆپی پێ رابگەیەنێت.
دەیڤد سیلڤا چوارشەممەی رابردوو لە مەشق و راهێنانەکاندا تووشی پێکان بوو، رۆژی پێنجشەممە یانەی ریال سۆسیداد راپۆرتێکی پزیشکی پێشکەش کرد کە پێکان لە ئەژنۆی چەپی سیلڤای پشتڕاستکردەوە.
بەم شێوەیە ئەستێرە تەمەن 37 ساڵە ئیسپانییەکە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی تۆپی پێی دەهێنێت. پاڵەوانێتی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گەورەترین سەرکەوتنی خۆی لە تۆپی پێدا دەزانێت و جگە لەوەش ئاهەنگی چەندین سەرکەوتنی لەگەڵ مانچێستەرسیتی گێڕاوە.
رووداوێکی تاڵ و پڕ ئازار بوو بۆ سیلڤا، بەیانی ئەمڕۆش ماڵپەڕی میرەر دڵنیایی دا کە بەم نزیکانە سیلڤا وازهێنانی لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت. هەروەها مارکا ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە.
بەم دواییە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2024 درێژکردەبویەوە و بڕیار بوو ئەمە دوا وەرزی بێت لە تۆپی پێ دا، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی پێکانێکە سەختەکەی ساتی ماڵئاوایییەکەی هاتە پێش. سیلڤا هیوای خواستبوو لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاوەری سۆسیداد بکات، بەڵام ئێستا ناچارە کە ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.