ئه‌مریکا

دەستپێکێکی مێژوویی بۆ مێسی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەرمەیامی بە گۆڵێکی لیۆنێل مێسی لە خولەکی 90+4 بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر کروز ئازۆل سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

دوێنێ شەو یانەی ئینتەر مەیامی لە پاڵەوانییەتی لیگز کاپ رووبەڕووی یانەی کروز ئازۆلی مەکزیکی بوویەوە. بەڵام گرنگی ئەم یارییە زۆر زۆر زیاتر بوو بۆ هاندەران و بۆ یانەی ئینتەر مەیامیش چونکە لیونێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یەکەم یاری خۆی بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجام دا و توانی گۆڵی سەرکەوتنیش تۆمار بکات.

هاندەرانی ئینتەر مەیامی زۆر بە گەرمی پێشوازییان لە مێسی کرد، یاریگای CRV PNK پڕی هاندەر بوو بۆ بینینی یەکەم یاری مێسی.

تاتا مارتینۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی هەردوو ئەستێرەی تیپەکەی لەسەر کورسی یەدەگ دانابوو و لە دەستپێکی یارییەکە بەبێ لیۆ و سێرجیۆ بوسکێتس دەستیپێکرد.

کروز ئازۆڵ لە گیمی یەکەم دا زۆر باشتر لە ئینتەر مەیامی دەستی پێکرد و چەند هەلی گۆڵکردنیشیان بۆ رەخسا بەڵام لە خولەکی 44 رۆبێرت تایلۆر بەلێدانێکی پێی راست لە دوای 14 یاری لە گێمی یەکەم گۆڵی بۆ مەیامی تۆمار کرد.


لە سەرەتای گێمی دووەمدا هەمووان چاوەڕێی هاتنی مێسی و بۆستێکس بوون، بەڵام ئینتەر مەیامی بەبێ ئەوان دەستیپێکردەوە. مارتینۆ لە یەک کاتدا لە خولەکی 54 هەردوو ئەستێرەی تیپەکەی هێنایە نێو یاریگا. بەم گۆڕانکارییە ئامادەبوانی یاریگاکە هەموو هەستانە سەرپێ وەک ئەوەی ئینتەر میامی گۆڵێکی تۆمار کردبێت.

بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە، ئەوە کروز ئازول بوو کە دوای 10 خولەک لە هاتنی ئەستێرەکانی ئینتەر مەیامی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد ئەنجامەکەی کردە 1-1.

دوای گۆڵی یەکسان بوونەوە ئینتەر مەیامی هێرشی یەک لە دوای یەکی دەکرد تاوەکوو بتوانێت گۆڵی سەرکەوتن تۆمار بکات. دواجار لە خولەکی 94 بە لێدانێکی راستەوخۆ لیونێل مێسی توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات و یانەی ئینتەر مەیامی لە دوای 6 یاری دا سەرکەوتنی بەدەست هینا.

بابەتی زیاتر

Back to top button