ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یاریزانێكی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی نزیكە لە راگەیاندنی گرێبەستی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: لای خۆیەوە نەسڕ واژۆی لەسەر گرێبەستی ئەلێكس تێلێس كردووە و ناردوویەتی بۆ مانچێستەر یونایتد.

رۆژنامەنووسەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، رۆژی هەینی تێلێس بەشێكی سەرەكی پشكنینە پزیشكیەكانی لە پۆرتوگال تەواو كرد و چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە گرێبەستەكەی بەفەرمی رابگەیەندرێت.

شەیتانە سوورەكان لە بەرامبەردا چوار ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكارییەكان وەردەگرن و یاریزانەكەش لە نەسڕ ساڵانە حەوت ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

وەرزی رابردوو مانچێستەر یونایتد  بە خواستن ئەلێكس تێلێسی پێشكەش بە سێڤییا كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button