لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پاریس چ گومانێکی لە ئێمباپێ هەیە؟ میونشن و کەین گەیشتن بە چی؟
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
پاریس سانجێرمان لەو بڕوایەدایە کیلیان ئێمباپێ و ریال مەدرید رێککەوتن، لە هاوینی داهاتوودا بە گرێبەستێکی ئازاد بچێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بۆیە پاریس ئێمباپێی خستە لیستی گواستنەوەکانی ئەم مێرکاتۆیە – لیکیپ
پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر واژۆی راسموس هۆیلوند، هێرشبەری ئاتڵانتا دەکەن – لیکیپ
بایرن میونش ئامادەکاری کردووە، ئۆفەری سێیەم پێشکەش بە هاری کەین، ئەستێرەی یەکەمی تۆتنهام بکات – تایمز
بایرن میونشن گرنگی بە فابینیۆ، یاریزانی لیڤەرپوول داوە، ئەمەش ئەگەر پڕۆسەی گواستنەوەکەی بۆ ئیتیحادی سعودی شکستبهێنێت – سکای دۆچلاند
مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە فیۆرێنتینا کردووە، تاوەکو دەستبەرداری سوفیان ئەمرابت ببێت – مێترۆ
کایکڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی سوورە لەسەر پەیوەندی کردن بە بایرن میونش – سکای سپۆرتس
مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی بە مووچەی هەفتانەی 300 هەزار پاوەند خستووەتە بەردەم بێرناردۆ سیلڤا – میرەر
تیاگۆ ئالکانتارا دەیەوێت ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێلێت، چەند یانەیەک لە ئیسپانیا، تورکیا و سعودیە گرنگیان بە تواناکانی داوە – سپۆرت
نیکۆ گۆنزالێس، یاریزانی بارسێلۆنا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە پۆرتۆ – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
سامو چوکڤیسێ، ئەستێرەی ڤیاڕیال چەند هەنگاوێک لە ئەیسی میلانەوە دوورە – ئاس
ویلفرێد زاها، گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستال پاڵاس نوێ دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ هیچ لەو یانانەی گرنگیان پێداوە، رێکبکەوێت – تێلێگراف
بۆڕووسیا دۆرتموند گفتوگۆکانی لەگەڵ مارسێل سابیتزە، یاریزانی بایرن میونشن دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس