ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید و كیلیان ئێمباپێ رێككەوتوون

Yariga App

یاریگا –

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەزانن كە كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەڕەنسی یانەكەیان و ریال مەدریدی ئیسپانی رێككەتوون، هەر بۆیە یانە فەڕەنسیەكە بڕیاری فرۆشتنی یاریزانەكەیدا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

پاریس سان جێرمان ناوی كیلیان ئێمباپێی لە گەشتەكەی ژاپۆن هەڵگرت و یاریزانەكە لەگەڵ شاندی یانە فەڕەنسیەكە سەفەری ئەو وڵاتە ناكات بەمەبەستی خۆ ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ.

دواتر هەواڵێك بڵاوبوویە كە ئەوەی ئاشكرا كرد پاریس سان جێرمان ئەستێرەكەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بۆ فرۆشتن داناوە، دوای ئەوەی رەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بە یانەكەی راگەیاند تا 2024 لێرە دەبێت و دواتر یانەكە جێدەهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: پاریس سان جێرمان دڵنیایە لەوەی كیلیان ئێمباپێ بە مەرجەكان رازی بووە و دەیەوێت لە هاوینی 2024 بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە پێش 15ی ئەم مانگە چاوەڕوانی وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی یاریزانەكە بوون بەڵام هیچ شتێكیان دەستنەكەوت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەر بۆیە یانە فەڕەنسیەكە یاریزانەكەی بۆ فرۆشتن داناوە و دەیەوێت لەم هاوینەدە رزگاری بێت لێی و لەبەرامبەردا بڕێك پارەی دەست بكەوێت.

پێشتر ناسڕ خڵێفی ئاشكرایكرد، كیلیان ئێمباپێ بە خۆڕایی ریزەكانی یانەكەی جێناهێڵێت و یاریزانەكە دوو بژاردەی لەبەردەستدایە یان نوێكردنەوە یان ئەم هاوینە یانەكە جێدەهێڵێت.

وەرزی رابردوو ئێمباپێ بە درێسی پاریسەوە 43 یاری كرد و توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button