ئیتاڵیا
بوفۆن واز لە یاریکردن دێنێت
یاریگا
جیان لویجی بوفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پارما بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.
جیانلویجی بوفۆن هێشتا ساڵێک ماوە بۆ گرێبەستەکەی، بەڵام گۆڵپاريزە 45 ساڵانەکە دەیەوێت ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات. هەرچەندە گرنگیدانی یانەکانی سعودیە وایلێکردووە کەمێک گومانی هەبێت، بەڵام پێدەچێت دواجار کۆتایی بە کاروانەکەی خۆی بهێنێت.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە گۆڵپارێزەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بڕیاری کۆتاییداوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.
بوفۆن لە ساڵی 2001 بە گرێبەستێکی گرانبەها ریزەکانی یانەی پارمای بەرەو یوڤێنتوس جێهێشت و چەندین ناسناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێنا، هەروەها مۆندیالی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بووە پاڵەوان.