ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاوینە سەرسامکەرەکەی میلان بەردەوامە و نزیکە لە دوو یاریزانی دیکە

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان سەرکەوتوبووە لە گواستنەوەی نوا ئۆکافۆری یاریزانی رێد بوڵ ساڵزبێرگ.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا میلان بڕی 13 – 15 ملیۆن یۆرۆ دەدات لەپێناو هێرشبەرە سویسرییەکە. ئۆکافۆر خاوەنی 34 گۆڵە لە 110یاریدا بۆ ساڵزبۆرگ و یەکێک لەو گۆڵانەش بەرامبەر میلان بوو لە خولی پاڵەوانەکان.

هاوکات رۆسۆنێری نزیکە لە گواستنەوەی سامی چەکویزی ئەستێرەی لالیگا و ڤیاریاڵ بەرامبەر بە 28 ملیۆن یۆرۆ.  ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر خزمەتەکانی هەریەک لە کریستیان پولیسیچ، روبن لوفتوس چیک و تییانی ریێندەرزی بەدەستهێناوە و جگە لە مارکۆ سپۆرتیێلی و لوکا لوکا رۆمیۆی کە  بێ بەرامبەر هاتوونەتە یانەکە.

یانە ئیتاڵییەکە بە فرۆشتنی ساندرۆ تۆنالی 70 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوت، بەڵام لە بەرامبەردا بە سەرجەم ئەو گواستنەوانەی  ئەنجامیداون تەنها نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج دەکات.

بە رۆیشتنی تۆنالی یانەکە رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەوە بەڵام پلانە زیرەکانەکەی یانەکە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە لە پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دا بووەتە جێگەی رەزامەندی هاندەران و میدیاکانی ئەو وڵاتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button