ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یەکەم لێدوانی ئۆنانا وەکو یاریزانی مانچێستەریونایتد

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ بەفەرمی ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی ئینتەرمیلان پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد.

گواستنەوەکە دوای کێشمەکێشمێکی زۆر هاتە کایەوە کە نزیکەی مانگێکی خایاند، بەڵام سەرەنجام هەردوولا لەسەر 51 ملیۆن یۆرۆ گەیشتنە رێککەوتن. ئەمڕۆ ئۆنانا گەیشتە شاری مانچێستەر و لە یەکەم لێدوانیدا بۆ میدیاکان وتی

پەیوەندیکردن بە مانچێستەر یونایتدەوە شەرەفێکی گەورەیە، هەموو تەمەنم کارم بۆ ئەوە کردووە بگەم بەم رۆژە و زۆر بەربەستم تێپەڕاند. یاریکردن لە ئۆڵدترافۆرد لەپێناو پارێزگاریکردن لەم یانەیە و گەیشتن بە ئامانجەکانی تیمەکە ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت و ئاڵنگارییەکی تازەیە بۆ من. مان یونایتد خاوەن مێژووییەکی مەزنی گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکانە و من لێرەم تاوەکو مێژووی خۆم بنووسمەوە”.

ئۆنانا لە یونایتد لەگەڵ ئێریک تێن هاگ یەکدەگرێتەوە و پێشتر هەردووکیان لە ئەجاکسی هۆڵەندی بوون. ناوبراو ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد پاش ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا نیشانیدا و یانەکەی گەیاند بە یاری کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button