فەرمی: ئۆنانا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانای كامیرۆنی و گۆڵپارێزی پێشووی ئینتەر میلانی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
شەیتانە سوورەكان سەركەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی واژۆی گۆڵپارێزە كامیرۆنیەكە لە دوای زنجیرەییەك دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ئینتەر میلان.
ئۆنانا كەمێك پێش ئێستا پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هاندەرانی ئینتەر میلان كرد.
هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گواستنەوەی ئۆنانای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
🎶 "What's my name?"#MUFC pic.twitter.com/R376XfwQm2
— Manchester United (@ManUtd) July 20, 2023
فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی وردەكاری گرێبەستەكەی ئۆنانای ئاشكرا كرد، گۆڵپارێزە كامیرۆنیەكە بە بڕی 51 ملیۆن یۆرۆ و چوار ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە تیمەكەی تێن هاخەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت.
That's his name 👇@AndreyOnana is United! 🔴#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) July 20, 2023
ئۆنانا لەگەڵ ئینتەر میلان بەشداری لە 41 یاریدا كرد و 36 گۆڵی لێكرا و 19 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.