ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی ئیسپانی سێرجیۆ رامۆس، تا 10 رۆژی دیکە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەفسانەی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و سێڤییا، سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی، بەر لە کۆتایی هاتنی مانگی تەمموز بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.

رامۆس لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یاریزانێکی ئازادە، ئەمەش دوای ئەوە دێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کۆتایی هات.

کاپتنەکەی پێشووی مێرێنگی ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەندەلوس کردووە، بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنی سێڤییا گواستنەوەی ناوبراوی رەتکردووەتەوە.

هاوکات یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 37 ساڵانییەکە دەکات، بەڵام ناوبراو نایەوێت روو لە خولی بەڕازیکی بکات. دەیەوێت پەیوەندی بە خولی سعودی یاخود ئەمریکییەوە بکات.

رامۆس لە کۆتایی کاروانی وەرزشیدایە، بەپێی هەمان سەرچاوە ناوبراو نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی ئیتیحادی سعودی یاخود ئینتەر میامی ئەمریکی، تا کۆتایی ئەم مانگە بڕیار دەدات لەگەڵ کەریم بێنزێمای هاوڕێی دێرینی یاری بکات یاخود لەگەڵ لیۆنێل مێسی دۆستی تازەی یەکبگرێتەوە.

سێرجیۆ بە درێسی سێڤییا ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان 778 یاری کردووە، خاوەنی 110 گۆڵ و 41 ئەسیستە، بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی 180 یاری کردووە 23 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا 2 جار بووەتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و جارێکیش بووەتە پاڵەوانی جامی جیهانی.

لەگەڵ یانەی ریال مەدرید 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 3 نازناوی سوپەری ئەوروپا، 4 نازناوی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بە درێسی پاریس سانجێرمانیش دوو نازناوی خولی فەڕەنسی و نازناوێکی جامی سوپەری فەڕەنسای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button