گرنگترین
نێیمار باسی رووداوەکانی دوای مۆندیال دەکات
یاریگا-
نێێمار دا سیلڤا ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان لە نوێترین دیمانەیدا باس لە رووداوەکانی دوای شکستە سەختەکەی بەرامبەر کرواتیا دەکات لە مۆندیالی قەتەر.
نێیمار دەڵێت، دوای دەرکرانمان لە مۆندیالی قەتەر بەرامبەر کرواتیا، بۆ ماوەی پێنج رۆژی لەسەریەک گریام، گریام چونکە زۆر بە ئازارە لەدەستدانی خەونێک کە زۆر نزیک بووی لە بەدیهێنانی.
نێیمار بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی،: سەخترین شەوی ژیانم بوو، هەموان دەگریان، خانەوادەکەم، یاریزانەکان، بەراستی ترسناک بوو، هەستێکە کە هەرگیز نامەوێت دووبارە بێتەوە.
” ئەو هەفتەیە بۆ من زۆر سەخت بوو. چونکە جگە لە دڵتەنگیم بۆ دۆرانەکە، نەخۆش کەوتم، لە جێگادا بووم تاوەکو چارەسەرم وەرگرت.