ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس بۆچی چووەتە نیویۆرک؟ بۆچی ئەستێرەکانی مەدرید ناگەڕێنەوە مەشقەکان؟

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ سەیرکردنی کۆنسێرتی درەیک لە نیویۆرکە.

سوپەرستاری مەدرید پشووێکی درێژ و پڕشوێنی بەڕێکرد و پێدەچێت نیویۆرک دوا وێستگەی پشووی هاوینەی جونیۆر بێت و دواتر بگەڕێتەوە مەدرید بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ.

ڤینیسیۆس جونیۆر
ڤینیسیۆس جونیۆر لە تایمز سکوێر، نیویۆرک

ڤینیسیۆس چەند وێنەیەکی خۆی لە شارە خنجیلانەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە. ئەستێرە بەرازیلییەکە وێنەیەکی لە تایمز سکوێر، بەناوبانگترین شوێنی نیویۆرک بڵاوکردەوە.

جیا لەمەش، ڤینیسیۆس ئامادەی کۆنسێرتێکی گۆرانیبێژ، درەیک بوو. کۆنسێرتەکە لە ناوچەی 21 ساڤەیج لە سەنتەری بارکلەیس لە بروکلن بەڕێوەچوو.

درەیک
گۆرانیبێژ درەیک لە کۆنسێرتەکەی بروکلن، نیویۆرک.

ڤینیسیۆس یەکێکە لە هەوادارە سەرسەختەکانی هیپ هۆپ و بەردەوام حەز دەکات ئامادەی کۆنسێرتەکان ببێت. لە مانگی ئایاری رابردوودا، لە دوای یارییەکانی مەدرید بە فڕۆکەی تایبەت چووە لەندەن تاوەکو ئامادەی کۆنسێرتی بیۆنسێ ببێت و ئەوکات وێنەیەکی خۆی لەگەڵ جەی زی (Jay Z) بڵاوکردەوە. جەی زی هاوژینی بیۆنسێیە.

هەرچەندە ریال مەدرید ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی لە ڤالدێبێباس دەستپێکردووە، بەڵام چەندین ئەستێرە هێشتا نەگەڕاونەتەوە لە نێویاندا ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئیدێر میلیتاو، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامینی، ئانتۆنیۆ رۆدیگەر، لوکا مۆدریچ، دانی کارڤاخال و ناچۆ فێرناندێز.

بڕیارە سبەی ریال مەدرید گەشتی لۆس ئانجلێس بکات و چەند یارییەکی دۆستانە لەو شارەدا دەکات و دواتر دەگەڕێتەوە ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button