فەرمی: كیم مین جای پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد
یاریگا –
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرگریكاری كۆری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی كیم مین جای گواستەوە ریزەكانی یانەكەی.
یانە باڤارییەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانەكەی بەهێزتر بكات تا بتوانێت وەرزی داهاتووی كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوەكان بكات.
هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: گەیشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ ناپۆلی بۆ گواستنەوەی كیم مین جای بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2028.
Made for 𝐊𝐌𝐉 — made for 𝐅𝐂𝐁! 🔴⚪ #ServusMinjae #FCBayern #MiaSanMia pic.twitter.com/aJs1KrqZWT
— FC Bayern München (@FCBayern) July 18, 2023
فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد یانە ئەڵمانیەكە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بەرگریكارە كۆریەكەی گواستەوە ریزەكانی.
وەرزی رابردوو كیم مین جای لەگەڵ ناپۆلی ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و 45 یاری كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.