ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: راشفۆرد گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ماركۆس راشفۆردی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

شەیتانە سوورەكان دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەكانی یانەكەی بكات و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بیانهێڵێتەوە.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكدا نوێكردنەوەی گرێبەستی راشفۆردی راگەیاند و نووسیویانە: یانەکە سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مارکوس راشفۆرد تا هاوینی  ساڵی 2028، واتە بۆ پێنج وەرزی داهاتوو.

ماركۆس راشفۆرد و ئێریك تێن هاخ

وەرزی رابردوو راشفۆرد بەشداری لە 56 یاریدا كرد و توانی 30 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button