“بارسێلۆنا پێویستی بە پەیداکردنی 165 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ناو نووسکردنی یاریزانە تازەکان”

یاریگا-کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا کۆتایی نایەت و بەگوێرەی یاسا ئەو یانایە نەک ناتوانێت یاریزانی نوێ بکڕێت بەڵکو پێویستی بە 165 ملیۆن یۆرۆیە تەنها بۆ تازەکردنەوەی گرێبەست و ناو تۆمارکردنی یاریزانە تازەکانی”.
بارسا تا ئێستا ئیلکای گوندۆگان و ئینیگۆ مارتینێزی گواستۆتەوە، هەروەها نزیکە لە ئۆریۆل رۆمیوی یاریزانی جیرۆنا. بەڵام ناتوانێت ناوی هیچ کامێک لەم یاریزانانە بۆ وەرزی نوێ تۆماربکات.
بارسا بۆ ئەوەی یاسای یاری خاوێن نەشکێنێت دەبێت 165ملیۆن یۆرۆی بۆ بگەڕێتەوە تاوەکو یاریزانە تازەکانی، هەروەها ئەوانەشی گرێبەستییان تازەکردووەتەوە (وەکو سێرجیۆ رۆبێرتۆ)، بتوانرێت ناویان تۆماربکرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکە بارسا تاوەکو ٣١ – ٨ لەبەردەمدایە بۆ کۆکردنەوەی ئەو پارەیە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یاریزانی بۆ فرۆشتن نمایشکردووە وەکو ئانسو فاتی، فرانک کیسێ، ئێز عەبدی، فێران تۆرێس، کلیمێنت لێنگلێ و ئێریک گارسیا.
هاوکات ئەو پارەیەی دیاریکراوە تەنها بۆ گرێبەستەکانی یانەکەیە تاوەکو ئێستا و لەباری هێنانی یاریزانی دیکەدا پێویستی بە پارەی زیاتر دەبێت.
بلەوگرانا تواناکانی ڤیتۆر رۆکی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلیشی بەدەستهێناوە بەڵام لە مانگی یەکەوە پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات و سەر ئێشەی دارایی ئەو یاریزانە دەکەوێتە گواستنەوەی زستانەوە.