
کویزی ئەمجارەی تۆڕی وەرزشی یاریگا تایبەتە بە ئارسیناڵ… بزانە چەند ئەفسانەی یانەکەی باکووری لەندەن دەناسیتەوە؟
بۆ دەستپێکردنی کویزەکە، کلیک لەسەر دەستپێکردن بکە.
ئەنجامەکان
دەست خۆش! بە دڵنیاییەوە زانیاریت باشە لە تۆپی پێ
سەرکەوتوو نەبویت! پێویستیت بە زانیاری وەرزشی زیاترە

#1. ئەمە کێیە؟
فرێدی لونبێرگە، ئەفسانەی سوێدی کە 328 یاری لەگەڵ ئارسیناڵ لە ساڵانی نێوان 1998 تاوەکو 2007 کرد.

#2. ئەمە کێیە؟
پاتریک ڤیێرا، یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مێژووی ئارسیناڵ. بەشێک بوو لە ئەندامانی گەنەرز لە وەرزە زێڕینەکەی 2003-04.

#3. ئەمە کێیە؟
دەیڤد سیمان، یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزانی مێژووی ئارسیناڵ و ئینگلتەرا. نازناوی دەستە پارێزراوەکەی پێ بەخشراوە.

#4. ئەمە کێیە؟
تێری هێنری بە باشترین یاریزانی مێژووی ئارسیناڵ دادەندرێت.. لە کۆی 377 یاری 228 گۆڵی لەگەڵ گەنەرز کردووە و دوو جار نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

#5. ئەمە کێیە؟
تۆنی ئادامسە، ئەفسانەی هێڵی بەرگری ئارسیناڵە و بۆ ماوەی 14 وەرز یاری بۆ یانە لەندەنییەکە کرد. 669 یاری لەگەڵ ئارسیناڵ کردووە.

#6. ئەمە کێیە؟
مارک ئۆڤەرمارس، ئەستێرەی هۆڵەندی تەنیا سێ وەرز یاری بۆ ئارسیناڵ کرد. بەڵام لە 142 یاریدا 41 گۆڵی کرد. ئەمەش وایکرد ببێتە خۆشەویستی هاندەرانی تۆپهاوێژەکان.

#7. ئەمە کێیە؟
دێنیس بێرکامپ، 11 وەرز یاری بۆ ئارسیناڵ کرد و سێ نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی مێژووی یانە لەندەنییەکە.

#8. ئەمە کێیە؟
ئایان رایت، یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی ئارسیناڵ. 185 گۆڵی لە 288 یاریدا کردووە. شەش وەرز لەسەر یەک گۆڵکاری ئارسیناڵ بوو.

#9. ئەمە کێیە؟
ئیمانوێل پیتیت، ئەستێرە فەرەنسییەکە سێ وەرز یاری بۆ ئارسیناڵ کرد و 118 یاری لە بژاردەکانی ئارسێن فینگەردا بوو.

#10. ئەمە کێیە؟
لی دیکسن، لە ماوەی مانەوەیدا لە قەڵای هایبری، 11 نازناوی بردەوە و 619 یاری لەگەڵ ئارسیناڵ کرد.