ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

نەسر لە گواستنەوەی دوو ئەستێرە نزیکە

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکس تێلێس، یاریزانی مانچێستەر یونایتد نزیکە لە پەیوەندی کردن بە نەسری سعودی.

چەند راپۆرتێک باسیان لە نزیکبوونەوەی تێلێس لەگەڵ بێنفیکا کرد، بەڵام پێدەچێت نەسر بە چڕی چووبێتە نێو گفتوگۆکان و نزیکبێت لە پەلکێش کردنی.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، نەسر بە زارەکی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رێککەوتووە و چاوەڕێی رێککەوتنی گشتین لەسەر تەواوی وردەکارییەکان.

رۆمانۆ دەڵێت، جیا لە تێلێس، نەسر دەیەوێت سیکۆ فۆفاناش بگوازێتەوە.

لە وەرزی رابردوودا، تێلێسی تەمەن 30 ساڵان بە خواستن یاری بۆ سێڤییا کرد و پێشتریش یاری بۆ یانەکانی گاڵاتەسەرای، ئینتەر میلان و پۆرتۆ کردووە و 12 یاری نێودەوڵەتیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە.

نەسر گفتوگۆکانی لەگەڵ لانسی فەرەنسی بۆ گواستنەوەی سیکۆ فۆفانا دەستپێکردووە. تیمەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامی وەرزی رابردوو بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی وەرزی داهاتووی خولی رۆشنی سعودیە.

نەسر لە 14ی مانگی داهاتوو، یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی رۆشەنی سعودیە لە بەرامبەر ئیتیفاق دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button