ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال میترۆڤیچ ـی دەوێت

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی هیلالی سعودی هێشتا لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئالێكساندەر میترۆڤیچدایە و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی الرياضيةی سعودی هیلال ئۆفەرەكەیان بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی میترۆڤیچ زیاتر كردووە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هیلال ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە فولهام بكات بۆ بەدەستهێنانی واژۆی هێرشبەرە سڕبیەكە.

لای خۆیەوە میترۆڤیچ خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ قبولكردنی ئۆفەرەكە و یاریكردن بۆ یانەی هیلالی سعودی.

لە ساڵی 2018 میترۆڤیچ لە نیوكاسڵەوە پەیوەندی بە فولهامەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 137 یاری كردووە و 106 گۆڵیشی تۆمار كردووە.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەكەی 81 یاری كردووە و 52 گۆڵی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button