چێڵسی ئۆبامیانگ دەفرۆشێت
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی گفتوگۆكانی لەگەڵ مارسیلیا چڕتر كردووەتەوە بەمەبەستی پەیوەندیكردنی پێر ئێمیریك ئۆبامیانگ بە یانە فەڕەنسیەكەوە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی one football چێڵسی گڵۆپی سەوزیان هەڵكردووە بۆ فرۆشتنی ئۆبامیانگ.
لە دوای هاتنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ چەندین یاریزانی بلووز ریزەكانی یانەكەیان جێهێشت و چاوەڕوانیش دەكرێت یاریزانی دیكە لە یانەكە بڕۆن.
مارسیلیای فەڕەنسی گرنگی بە بەدەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرە گابۆنیەكە دەدات و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە یانەكەیان یاری بكات.
تەنیا بەربەستێك هەیە لەبەردەم روودانی ئەو گرێبەستەدا ئەویش موچەكەیەتی كە هەفتانە بڕی 160 هەزار پاوەند وەردەگرێت و نایەوێت موچەكەی كەمتر بكاتەوە.
🚨 L'OM et Chelsea sont en discussions pour le transfert de Pierre-Emerick Aubameyang. 🔵⚪️
L'accord sera compliqué à cause du coût de l'international gabonais.
(@TheAthleticFC) pic.twitter.com/h3dtcy6Qr2
— Actu Foot (@ActuFoot_) July 17, 2023
هەروەها پێشتر وە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە سێ یانەی سعودی ئارەزووی بەدەستهێنانی واژۆی ئۆبامیانگ دەکەن، ئەوانیش یانەكانی ئەهلی، ئیتیفاق و شەباب.