ئینگلتەرا

رەحیم ستێرلینگ دەبێتە کرێچی پاشای بەریتانیا

Yariga App

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ یاریزانی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگەڵتەرا، کۆشکێکی شاهانە دروست دەکات کە بە بەهای نزیکەی 8 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێنرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرایکردووە، رەحیم ستێرلینگ سێ ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ کڕینی پارچە زەوییەک کە خاوەنەکەی شا چارڵزە و خەریکی دروستکردنی کۆشکێکی شاهانەیە بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ.

ئەم پارچە زەوییە لە تەنیشت کەمپی مەشقەکانی چێڵسییە لە بێرکشایر. بەو پێیەی زەوییەکە خاوەندارێتی کۆمپانیای کراون ستێیتە کە ماڵ و سامانی خانەوادەی شاهانە بەڕێوە دەبات، پاشای بەریتانیا لە راستیدا دەبێتە خاوەن ماڵی ستێرلینگ و یاریزانە ئینگلیزەکە دەبێت ساڵانە کرێی خانووەکەی بدات.

کۆشکەکە پێنج ژوورییەکەی ستێرلینگ، بە دارستان دەورە دراوە و ژێرزەمینێکی گەورەی هەیە لەگەڵ مەلەوانگەیەکی ژێر زەوی و شوێنەکی تایبەت بەیاری بۆولینگ.

کارەکانی دروست کردنی ئەم کۆشکە بە خێراییەکی بەرچاوە بەرەوپێش دەڕوات. تۆمارەکانی موڵکەکان دەریدەخەن کە ستێرلینگ ئەو زەوییەی لە ساڵی 2021 کڕیوە و کرێی ساڵانەی ئەم زەوییە بە چەند سەدهەزار پاوەند مەزەندە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button