بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

وردەکاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان خلێفی و ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانچێرمان و کیلیان ئێمباپێ بۆ یەکەمجار لە دوای پەیامەکەی ئێمباپێ رووبەڕوو کۆدەبنەوە.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئێمباپێ و خلێفی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بکەن و چارەنووسی ئەستێرە فەرەنسییەکە یەکلایی بکەنەوە.

ئێمباپێ لە حوزەیرانی رابردوو، پەیامێکی بۆ دەستەی کارگێڕی پاریس نارد و رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەمەش پشێوییەکی زۆری لە نێو قەڵای پاریس دروستکرد.

بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بێت، ئێمباپێ تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەی لەبەردەستە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە و مانەوەی خۆی تاوەکو هاوینی 2025 لەگەڵ پاریس پشتڕاست بکاتەوە، ئەگەرنا، مانگی داهاتوو ئێمباپێ دەفرۆشرێتە  ئەو یانەیەی زۆرترین پارە پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ پاریس لە سەنتەری نوێی مەشقەکان، ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکات و خلێفی گوتارێک پێشکەشی تەواوی یاریزانەکان دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ لویس ئێنریکێ، راهێنەری نوێی یانەکە دووپاتدەکاتەوە.

ئێمباپێ دوێنی بەشداری لە مەشقەکاندا کرد و تەنانەت پشکنینەکانی پزیشکیشی کرد، بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەست پێبکات.

ئەو یاریزانانەی لە مانگی رابردوو یارییان بۆ هەڵبژاردەکانیان کردووە، تاوەکو ئێستا دەستیان بە مەشق نەکردووەتەوە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button