ئاسیائه‌مریکاسعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ: خولی سعودی لە خولی ئەمریكی باشترە

Yariga App

یاریگا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعوودی پێی وایە خولی سعودی لە خولی ئەمریكی باشترە.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە كرد.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی سێلتا فیگۆی ئیسپانی ونەسڕی سعودی لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكارییدا بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە ئیسپانیەكە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كریستیانۆ ووتی: خولی سعودی لە خولی ئەمریكی باشترە، من دڵنیام بە رێژەی %100كە ناگەڕێمەوە بۆ هیچ یانەیەكی ئەوروپی لە ماوەی داهاتوودا.

بەردەوام بوو ووتی: رێگای هاتنم بۆ خولی سعودی كردەوە، ئێستاش هەموو یاریزانەكان دێنە ئێرە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی:

دەچمە هەر خولێک هەمووان سەرنجی دەخەنە سەر، چومە ئیتاڵیا خولەکە مردبوو، من زیندووم کردەوە، ئێستاش لە سعودیە جیهان باسی خولەکە دەکەن چونکە من لەوێم، وە چەندین یاریزانی گرنگی دیکەش بەڕێوەن.

دۆن بەردەوام بوو ووتی: خولی ئیسپانیا کوالیتییەکی گەورەی نییە، پۆرتوگالیش باشە بەڵام لەنێو گەورەکاندا نییە، ئەڵمانیاش زۆری لەدەستدا، دەمەوێت لە سعودیە یاری بکەم.

لە ماوەی رابردوودا لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پاڵەوانی مۆندیال پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button