ئینگلتەرا

لوکاکو ئۆفەرێکی دیکەی گرانبەهای رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا

رۆمێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا سورە لەسەر مانەوەی لە ئەوروپا و ئۆفەرێکی دیکەی یانەیەکی سعودی رەتکردووەتەوە.

کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بڵاویکردەوە، یانەی هیلالی سعودی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی هێرشبەرە بەلجیکیەکەی بلوز، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە ئەوروپا بەرەو خولی سعودیە بە پارەیەکی کەم جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە سعودیەکە ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەشی لوکاکو بکات، بەڵام ئەو یاریزانە داوای ئۆفەرێکی زیاتر دەکات، هەربۆیە ئەمجارەش ئۆفەری یانە سعودیەکەی رەتکردووەتەوە.

لوکوکا لە پلانەکانی یانەی چێڵسی نیە بۆ وەرزی داهاتوو و یانەکەی ئامادەیە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوە لەوانەش یانەی ئینتەر میلان کە وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ کردووە، ئامادەن بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بە شێوەی هەمیشەیی بگوازنەوە ریزەکانیان.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن هێرشبەرە بەلجیکیەکە ئامانجی یەکەمی مانەوەیە لە ئەوروپا، بۆیە ئۆفەری یانە سعودیەکان رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button