ئینگلتەرا

گواردیۆلا ئامۆژگاری دزێربی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دەکات

Yariga App

یاریگا

پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا ئامۆژگاری رۆبیرتۆ دزێربی راهێنەری ئیتاڵی یانەی برایتن دەکات، بۆ وەرزی داهاتوو کۆل پالمەر بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی ستیزن بڕیارە بۆ وەرزی داهاتوو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، یانەکانی لێستەر سیتی و بیرنلی چاودێری ئەو یاریزانە لاوە دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی ئامۆژگاری راهێنەرەکەی برایتنی کردووە، ئەوان ئەو یاریزانە لاوەیان بگوازنەوە ریزەکانیان، چونکە شێوازی یاریکردنی لەسەر شێوازی یانەکەیان زۆر گونجاوە و دەتوانن زۆرترین سوودی لێ ببینن.

کۆل پالمەر گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە و ئەو یانەیە نایەوێت بە یەکجاری دەستبەرداری بێت و چاوەڕێ داهاتوویەکی باشی لێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button