عێراق

پێرسپۆلیس ئەیمەن حوسێن هێرشبەری عێراقی ناوێت

Yariga App

یاریگا

ماوەیەکە سەرچاوەکانی عێراق و ئێران بڵاویان کردووەتەوە گوایە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراقی کردووەتە ئامانج.

ماڵپەری تەرەفداری ئێران لە سەرچاوەیەکی نزیک لە یانە سوور پۆشەکە زانیاری دەستکەوتووە، یەحیا گول موحەمەدی راهێنەری یانەکە یچ پلانێکی نیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە عێراقیەکە، بۆ هەموو دەنگۆکان دوورن لە راستی.

سەرچاوەکە ئەو دەنگۆیانەی ماڵپەرێکی عێراقیشی رەتکردەوە کە بڵاویان کردووەتەوە پیرسپۆلیس لەگەڵ ئەیمەن حوسێن گەیشتووەتە رێکەوتن و بڕیارە ئەو یاریزانە بەرامبەر نزیکەی 500 هەزار دۆلار بۆ وەرزێک لەگەڵ یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەیان گەیشتبێتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button