ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید راپۆرتی دارایی ساڵانەی خۆی بە قازانجەوە بڵاوکردەوە

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ راپۆرتی دارایی ساڵانەی خۆی بۆ وەرزی 2022 – 2023 بڵاوکردەوە و تێیدا یانەکە 12 ملیۆن یۆرۆی قازانجکردووە.

یانە شاهانەییەکە دەڵێت داهاتییان گەیشتووەتە 843 ملیۆن یۆرۆ(بێ کڕین و فرۆشی یاریزانان) ئەمەش 17٪ زیاترە لە ساڵی رابردوو، وە یەکەمجارە دەگاتە ئەو بڕە تەنانەت پێش ڤایرۆسی کۆرۆناش نەگەیشتووەتە ئەو بڕە. لە وەرزی 2018 – 2019 دا 757 ملیۆن بوو.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زیادبوونی داهات بەهۆی سەرکەوتنەکانی تیمی تۆپی پێ و تیمی باسکەیە. لە تۆپی پێ دا، جامی جیهانی یانەکان، جامی شا و سوپەری ئەورووپیان بردەوە. لە باسکەشدا یۆرۆلیگ و جامی سوپەری ئیسپانیایان بردووەتەوە. هەروەها مەدرید لە هەموو پایەکاندا داهاتی زیادی کردووە جگە لە خولی پاڵەوانەکان چونکە ساڵی پێشوو توانیبووی چامپیۆنزلیگ بباتەوە وە داهاتی فرۆشی بلیتەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەهۆی ئەوەی بەشێکی یاریگا لە وەرزی رابردوو لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بوو.

مەدرید بەلێکدانەوەی سەرجەم داهات و خەرجیی و باجەکان، لە کۆتاییدا 12 ملیۆن یۆرۆی قازانجکردووە، ئەمەش سەرەڕای هەڵکشانی داهات هێشتا کەمترە لە ساڵی رابردوو کە 13 ملیۆن بوو.

چاوەڕواندەکرێت بە تەواوبوونی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە کۆتایی ئەمساڵدا، داهاتی یانەکە و قازانجی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتر ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button