ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری نوێی تۆتنهام داهاتووی کەینی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت چیرۆکی چوونە دەرەوەی هاری کەین لە تۆتنهام بگاتە بنبەست.

ئەینج پۆستێکۆگلۆ، راهێنەری نوێی سپێرز، پەیوەستبوونی کەینی بە تۆتنهام دووپاتکردەوە، سەرەڕای گرنگییە بەردەوامەکانی بایرن میونشن.

تۆتنهام ئێستا لە شاری پێرس، ئوسترالیا ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات و دوێنی راهێنەری نوێ و هاری کەین بۆ یەکەمجار کۆبوونەوە. پۆستێکیگلۆ جەختیکردەوە، تۆتنهام بە تەواوی پابەندە بە پارێزگاریکردن لە تواناکانی کەین.

گفتوگۆییەکی باشم لەگەڵ هاری کرد، گفتوگۆییەکە بەم شێوەیە نەبوو کە خەڵک پێشبینی دەکات، بەڵکو تەنیا گفتوگۆییەکی باش بوو، خۆم بەو ناساند و باسمان لە بابەتە سەرەکییەکانی یانەکە کرد. ئەمە تەنیا بە دیدگای یەک کەسەوە پەیوەست نییە، بەڵکو بە کاری بە کۆمەڵەوە پەیوەستە، بۆ ئەوەی وەرزێکی سەرکەوتوو بەڕێبکەین. زۆر کەسی دیکە هەن، باشتر لە من هاری کەین دەناسن. ئێستا هاری لێرەیە و بە تەواوی پابەندە بە یانەکەمان.

پاڵەوانی بۆندسلیگا ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە تۆتنهام کرد، بەڵام سپێرز ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و داوای بڕی 120 ملیۆن پاوەند دەکات، تاوەکو رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بدات.

دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام نایەوێت دەستبەرداری کەین بێت، بەڵام ئۆلی هۆنێس، سەرۆکی شەرەفی بایرن میونشن لە نوێترین لێدواندا جەختیکردووەتەوە، هەموو کارێک بۆ گواستنەوەی کەین دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button