ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی ناساندنی ئۆنانا وەک یاریزانی نوێی مانچێستەر یونایتد ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەندتێ ئۆنانا، وەک یاریزانی نوێی مانچێستەر یونایتد دەناسێندرێت.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ئینتەر میلان لەسەر گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانای کامیرۆنی بۆ ئۆڵدترافۆرد رێککەوتن و گرێبەستی گۆڵپارێزە ئەفریقیەکە لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان یەکلایی کرایەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، مانچێستەر یونایتد سەرقاڵی ئامادەکردنی پەڕاوەکانی گرێبەستەکەیە، ئامادەیان دەکات بۆ واژۆ کردن، دواتریش بەرواری ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دیاری دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، گرێبەستی گۆڵپارێزە 27 ساڵانییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تا هاوینی 2028 دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکەش.

هەر بەپێی قسەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییاکە، یانە ئینگلیزییەکە ئەمڕۆ گواستنەوەی ئۆنانا راناگەیەنێت، بەڵکو ئەنجامدانی ئەو کارە دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتە.

ئۆنانا وەرزی رابردوو لە 41 یاری درێسی ئینتەری پۆشی، 36 گۆڵی لێکرا و 19 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست، رۆڵێکی گەورەت گێڕا لە گەیشتنی یانەکەی بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button