بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

سبەی ناسڕ خلێفی داهاتووی كیلیان ئێمباپێ یەكلادەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد رۆژی سێشەممە ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داهاتووی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی یەكلادەكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

یانە فەڕەنسەكە هیوادارە ئەستێرەی یانەكەی ئێمباپێ گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی ریزەكانی یانەكەی جێنەهێڵێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپ رۆژی سێشەممە ئێمباپێ دەگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەكانی یانە فەڕەنسیەكە، دوای كۆتاییهاتنی پشووەكەی، سەرەتا چەند پشكنینێكی پزیشكی دەكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ناسر خلێفی لە هەمان رۆژدا ئامادەی راهێنانەكان دەبێت و لە هەمان كاتدا باس لە داهاتووی ئێمباپێ دەكرێت.

لە راپۆرتەكەی لیكیپدا ئەوەشهاتووە، خلێفی ئێمباپێی ئاگادار كردووەتەوە یان گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە یاخود لەم هاوینەدا یانەكە جێدەهێڵێت، لە كاتێكدا یاریزانەكە دەیەوێت ئەم وەرزەش لە یانە  فەڕەنسیەكە بمێنێتەوە.

كیلیان ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button