ئینگلتەرایاریگا

فەرمی: چێڵسی یاریزانێکی نوێی گواستەوە ریزەکانی

یاریگا

ئانجێلۆ گابریێل یاریزانی لاوی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە لەگەڵ یاریزانی لاوی بەڕازیلی یانەی سانتۆسی ئەم وڵاتە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان گواستەوە ریزەکانی.

بلوز بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندە بەڕازیلیەکە 15 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە یانەکەی کردووە و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ستراسبۆرگ یاریی بکات.

گابرێیل بۆ جاری یەکەم لە تەمەنی 15 ساڵی لەگەڵ سانتۆس بەشداری خولی بەڕازیلی کرد و بووە بچوکترین یاریزان لە مێژووی خولەکە، هەروەها ئەو هێرشبەرە  لە تەمەنی 18 ساڵی بەشداری 129 یاریی سانتۆس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button