
یاریگا
ئانجێلۆ گابریێل یاریزانی لاوی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە لەگەڵ یاریزانی لاوی بەڕازیلی یانەی سانتۆسی ئەم وڵاتە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان گواستەوە ریزەکانی.
بلوز بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندە بەڕازیلیەکە 15 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە یانەکەی کردووە و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ستراسبۆرگ یاریی بکات.
گابرێیل بۆ جاری یەکەم لە تەمەنی 15 ساڵی لەگەڵ سانتۆس بەشداری خولی بەڕازیلی کرد و بووە بچوکترین یاریزان لە مێژووی خولەکە، هەروەها ئەو هێرشبەرە لە تەمەنی 18 ساڵی بەشداری 129 یاریی سانتۆس کردووە.