ئیتاڵیا

ئەیسی میلان سورە لەسەر گواستنەوەی تارەمی

Yariga App

یاریگا

مەهدی تارەمی هێرشبەری ئێرانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بووەتە ئامانجی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و بەرپرسانی یانەکەی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گواستنەوەی.

ئەنتۆنیۆ ڤیتیلۆ رۆژنامەنوسی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە، میلان لە دانوستانی بەردەوامدایە لەگەڵ پۆرتۆ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەم یانە بۆ گواستنەوەی مەهدی تارەمی، یانە پۆرتوگالیەکە 20 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، بەڵام رۆسێنەری دەیەوێت ئەم ڕێژەیە کەمبکاتەوە.

گرێبەستەکەی مەهدی تارەمی لەگەڵ پۆرتۆ تەنها یەک ساڵی ماوە، ئەمەش وا دەکات میلان بەردەوام بێت لە دانوستانەکانی بۆ گواستنەوەی. پێشتریش ئینتەر وەک یەکێک لە یانەکان یاریزانە ئێرانیەکەی کردووەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button