بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریكێ گۆڵپارێزێكی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریكێ راهێنەری نوێی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە گۆڵپارێزێك بگوازنەوە ریزەكانیان.

پێش دەستپێكردنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێ ئیدارەی پاریس سان جێرمان كریستۆڤ گالتیێیان لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان دوورخستەوە و لویس ئێنریكێیان وەك شوێنگرەوەی دیاریكرد.

رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی ئاشكرایكرد راهێنەرەكەی پاریس سان جێرمان داوای لە ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكە كردووە كە گۆڵپارێزەكەی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی سێڤییای ئیسپانی یاسین بۆنۆ بگوازنەوە ریزەكانیان.

رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، راهێنەرە ئیسپانیەكە سەرسامە بە ئاستی گۆڵپارێزەكە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەشیكرد، كە هۆكاری كرانە دەرەوەی ئیسپانیا بوو لە مۆندیالدا.

یانە فەڕەنسیەكە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێكی بە ئەزموون بكات بۆ ئەوەی كێ بڕكێ لەگەڵ دۆنارۆمای ئیتاڵی بكات لەسەر بەدەستهێنانی پێكهاتەی سەرەكی یانەكە.

یاسین بۆنۆ

وەرزی رابردوو یاسین بۆنۆ بەشداری لە 36 یاریدا كرد لەگەڵ سێڤییا و هەروەها لە یارییەكانی جامی جیهانیشدا لەگەڵ مەغریب ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button