ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گوندۆگان هۆكاری پەیوەندیكردن بە بارسێلۆناوە ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئێلكای گوندۆگان، ناوەڕاستكاری ئەڵمانی و ئەستێرە و كاپتنی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە هۆكاری پەیوەندیكردن بە بارسێلۆناوە دەكات.

گوندۆگان لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ووتی: لە بیرمە كاتێك منداڵ بووم بە سەیری یاری پێپ و ریكاردم دەكرد، لەوكاتەوە و ئەو چەند ساڵە من بە دوای یانەكەوە بووم.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرجار وەک بینەرێک هاتوومەتە ئێرە، بۆیە ئێستا هەست بە شانازی و دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم کە لەم یانەیەدام.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: توانایەکی زۆر لە یانەكەدا هەیە، تیپێکی زۆر گەنج، و هیوادارم بە ئەزموونەکەم هاوكاری گەنجەكان بكەم و بیانبەم بۆ ئاستی داهاتوو، تەنیا دەبێت تواناکانمان لە وەرزی داهاتوودا نیشان بدەین، هەر بۆیە هاتمە ئێرە و زۆر پەرۆشم.

سەبارەت بەوەی كە چی پێشكەشی بارسێلۆنا دەكات گوندۆگان ووتی: ئەزمونێكی زۆرم هەیە، دەتوانم پارێزگاری لە تۆپ بكەم و پاس بدەم، ئەمەش بۆ شێوازی یاریكردنی بارسێلۆنا زۆر گرنگە.

گوندۆگان و نازناوی چامپیۆنزلیگ

گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێنج جار پرێمەرلیگ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا دوو جار، كاراباو كەپ چوار جار و یەك جار چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە.

ئێلكای گوندۆگان

بابەتی زیاتر

Back to top button