هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی بایرن میونشن
یاریگا
مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئەستەمە بەهۆی پێکان سەرەتاکانی وەرزی داهاتوو بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.
لە بڕیارێکی سەیردا مانوێل نۆیەر سەرەڕای ئەو هۆشداریانەی کە پێی درابوو، لە پشوودا چووە یاریی خلیسکانی سەر بەفر، بەڵام تووشی ڕووداوێکی سەخت بوو و ئەم ڕووداوە نەک هەر بەردەوامی وەرزی رابردووی لە نۆیەر بێ بەش کرد، بەڵکو بایرن میونشنی خستە دۆخێکی سەختەوە.
ئەم پێکانە سەختە تەنانەت لە وەرزی نوێش کاریگەری دەبێت، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە لە سەرەتای وەرزی داهاتووی بۆندسلیگادا بەشداری ناکات.
توماس توخێل راهێنەری یانە باڤارییەکە لەبارەی دوایین زانیاری لەسەر تەندروستی گۆڵپارێزی یانەکەی گووتی
تا مانگی ئاب چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەین، بۆیە بەشداری گەشتی ئاسیامان لەگەڵ ناکات و مەشقی تایبەت ئەنجام دەدات. هیوادارین دوای گەڕانەوەمان لە گەشتەکە ئەومان لەگەڵ بێت ئەمەش گەشبینترین سیناریۆیە