مێسی ئەمرۆ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات

یاریگا –
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەمرۆ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات بۆ پەیوەندی کردن بە ئینتەر میامی
رۆژنامەنووسی نزیک لە یاریزانەکە گیلەم بالاگی بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەدەچێت، مێسی لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.
بلاگێ ئاشکرایکردووە دوو هۆکار پەیوەندی کردنی ئەستێرەکەی تانگۆیان بە ئینتەر میامی دواخستووە.
هۆکاری یەکەم ئەوە بوو، بڕیارەکەی مێسی لەناکاو بوو، لە دواین خولەکەکان بڕیاریدا پەیوەندی بە ئینتەر میامی بکات کە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو بوو.
Messi and @InterMiamiCF latest
Absolutely all ok and the signature in the contracts should take place in the next few hours
But the fact it has not been signed yet is confirmation of a couple of things
Firstly, the Inter Miami option was a last minute one when he realised… pic.twitter.com/TxPKDYmcDL
— Guillem Balague (@GuillemBalague) July 15, 2023
هۆکاری دووەمیش ئەوە بوو، بە پێچەوانەی ئەوەی باس دەکرا، رێکەوتنی تەواوەتی نەکرابوو لە نێوان یاریزانەکە و خولەکە.
رۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆرخی ماسی هاو خاوەنی ئینتەر میامی، بڕوای وابوو تا کۆتایی مانگی پێنج دەتوانێت گرێبەستی لیۆ یەکلایی بکاتەوە، بەڵام رووی نەدا.
بلاگی دووپاتی کردووەتەوە ئەمڕۆ رێکەوتنی کۆتایی دەرێت و گواستنەوەی یاریزانەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە.
