Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعودیەکان تیاگۆ ئالکانتارایان کردووەتە ئامانج

سعودیەکان واز لە لیڤەرپوول ناهێنن

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ ئالکانتارا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، لەلایەن سعودیەکان کراوەتە ئامانج.

یانەکانی خولی رۆشەنی سعودی لەم مێرکاتۆیە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو پارە خەرج دەکەن، چوار یانە سەرەکییەکەی خولەکە راستەوخۆ لەلایە حکومەتی وڵاتەکە هاوکاری دەکرێن.

ئیتیحادی پاڵەوان، نەسڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هیلال و ئەهلی ئەو چوار یانەیەن کە حکومەتی سعودیە پاڵپشتی داراییان دەکات بۆ تۆکمەکردنی ریزەکانیان و بەهێزکردنی خولەکەیان.

هاوشێوەی یانەکانی دیکە، یاریزانانی لیڤەرپوول لەژێر چاودێری راداری سعودیەکانن، رۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەرازیلی لە رێدزەوە گواسترایەوە بۆ یانەی ئەهلی، جۆردان هێندەرسن نزیکە لە یانەی ئیتیفاق و ناوی فابینیۆش باستراوەتەوە بە خولەکە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی یەکێکی دیکەیە لە یاریزانەکانی لیڤەرپوول، کە ئێستا سعودیەکان چاودێری دەکەن و ئارەزووی گواستنەوەی بەرەو سعودیە دەکەن.

گواستنەوەی ئالێکس ماک ئالیستەر و سۆبۆلای هەلی یاریکردنی تیاگۆتی تەمەن 33 ساڵان کەمدەکاتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو بەدوای بژاردەیەکی دیکەدا بگەڕێت بۆ یاریکردن و ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول بکات.

تیاگۆ لە ساڵی 2020 بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە گواسترایەوە بۆ لیڤەرپوول، بە درێسی رێدز 97 یاری کردووە، خاوەنی 3 گۆڵ و 6 ئەسیستە.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بە درێسی لیڤەرپوول نازناوێکی ئێف ئەی کەپ، نازناوێکی کاراباو کەپ و نازناوێکی جامی قەڵغانی بەدەستهێناوە.

Back to top button