ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی بایرن میونشنی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەشێوەیەكی لەناكاو جوڵەكانی دەستپێكرد بۆ گواستنەوەی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای هەوڵەكانی یانە ئەڵمانیەكە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی كایل وۆڵكەر.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكان، وۆڵكەر گەیشووەتە رێككەوتن لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو یانەیەوە بكات و تەنیا رێككەوتن لەنێوان یانەكان ماوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ووتی: سیتی سوپڕایزێكی بۆ بایرن ئامادە كردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، پاڵەوانی ئەوروپا دەیەوێت بنیامین پاڤارد ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بایرن میونشن بگوازێتەوە یانەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پاڤارد لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدایە كە مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە ئەگەری رۆیشتنی كایل وۆڵكەر.

چاوەڕوان دەكرێت هەردوو یانە گفتوگۆكانیان دەستپێبكەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕی لە نێوان هەردوو یاریزانەكەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button