لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پاریس بۆ رازیکردنی دڵی ئێمباپێ یاریزانێک دەگوازێتەوە، لوکاکوش لە یوڤێنتوس نزیکە
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
وێستهام واژۆی لەسەر پەڕاوی گرێبەستەکەی دێکلان رایس کرد، یاریزانەکە بە 105 ملیۆن پاوەند بوو بە یاریزانی ئارسیناڵ – سکای سپۆرت
لوکاکو وەڵامی پەیوەدنییەکانی ئینتەر میلان ناداتەوە، یانە ئیتاڵییەکە لە هەڵسوکەوتەکانی توڕەیە – دی مازیۆ
یوڤێنتوس ئۆفەرێکی بە بڕی 37.5 ملیۆن یۆرۆ + 2.7 ملیۆنی زیادکراوی پێشکەش بە چێڵسی کردووە بۆ گواستنەوەی لوکاکو، بەڵام بەو مەرجەی ڤلاهۆڤیچ بفرۆشن – دی مازیۆ
فیۆرنتینای ئیتاڵی نزیکە لە گواستنەوەی ئارسەر میلۆی بەرازیلی – فابریزیۆ رۆمانۆ
ڤلاهۆڤیچ بەشێک نییە لە پلانەکانی چێڵسی، پاریس سانجێرمان تاکە یانەیە لە گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکە – فابریزیۆ رۆمانۆ
پاریس سانجێرمان دەیەوێت هاری کەین، لە چنگی بایرن میونشن دەربهێنێت – ئیندیپێندێنت
مانچێستەر سیتی بینیامین پاڤاردی وەک شوێنگرەوەی کایل واڵکەر دەستنیشان کردووە – گاردیان
مان چێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستەکەی واڵکەر بۆ 12 مانگی دیکە نوێ بکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتن – مەیل
مارسیلیای فەڕەنسی هەوڵی گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەدات – رێلێڤۆ
ئەگەر فابینیۆ و هێندەرسن روو لە سعودیە بکەن، لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی کایسێدۆ دەدات – تۆک سپۆرت
بەرپرسانی بایرن میونشن لەگەڵ سعودیەکان کۆبوونەتەوە، تاوتوێی چوونی سادیۆ مانێ دەکەن بۆ سعودیە – گۆڵ
پاریس سانجێرمان ڤیکتۆر ئۆسیمینی کردووەتە ئامانج، دەیەوێت بە گواستنەوەی یاریزانە نێجیرییەکە ئێمباپێ رازی بکات گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە – رۆژنامەی سپۆرت
بارسێلۆنا چاوی لە جۆواو کانسێلۆیە، ئامادەیە بەشێوەی خواستنیش بێت یاریزانەکە بگوازێتەوە – رۆژنامەی سپۆرت