ئه‌مریکا

رۆماریۆ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

Yariga App

یاریگا

رۆماریۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا بەهۆی هەوکردنی ریخۆلە باریکەی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنج شەممە یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی سامبا کە ئێستا وەکو سیاسەتمەدار کار دەکات، بەهۆی هەو کردنی ریخۆلە باریکە باری تەندروستی تێکچوو و بەم هۆیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ریۆدێ جانیەرۆ خەوێندراوە.

ڕۆماریۆ کە هاوکات یاریی بۆ یانەکانی  ڤالێنسیا و ئایندهۆڤن و فلامینگۆ و ڤاسکۆ داگاما کردووە، شەوی پێنجشەممە لە نەخۆشخانەی بارا دی ئۆر لە ڕیۆ دی جانیرۆ خەوێندرا، دوای ئەوەی لە ناکاو تووشی ئازار بوو و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button