یاسین بووەتە ئامانجی پاریس سانجێرمان
یاریگا
یاسین بۆنۆ گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی سێڤییا ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.
هەژمارەی فەرمی RMC Sport لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، شازادەکان بە دوای گۆڵپارێزێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو وەکو گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەیان هاوکاری دۆنارۆما بکات و یەکێک لە ئامانجەکەشیان گۆڵپارێزەکەی یانەی سێڤییایە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە گفتوگۆکان لەگەڵ یاسین بۆنو دەستپێکراون و لە ماوەی داهاتوو هەردوولا خۆیان لەسەر ئەم پرۆسەیە یەکلایی دەکەنەوە، بەڵام کێشەیە ئەوەیە ئەستەمە ئەو گۆڵپارێزە رازی بێت وەکو یاریزانی یەدەک پەیوەندی بە شازادەکانەوە بکات.
یاسین بۆنوی 32 ساڵ گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی سێڤییای ئیسپانیا، لەوانەیە لەلایەن یانەکەیەوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییایەی بەرۆکیان گرتووە رێگەی چوونی بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ پێ بدرێت.