فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا

کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بە مەرجێک ئەم هاوینە ڤیکتۆر ئۆسیمین هێرشبەری ناپۆلی بگوازنەوە ریزەکانیان.

ماڵپەری Le Paresien فەرەنسی بڵاویکردەوە گۆڵکارەکەی شازادەکان کە بەم دواییە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەم دواییە کەسە نزیکەکانی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر بێتو بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی ڤیکتۆر ئۆسیمین گۆڵکارەکەی ناپۆلی بگوازنەوە ریزەکانیان، ئەو کات ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

ئێمباپێ وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام لە ئێستاوە یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئامادەنیە بۆ ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هەموو ئاماژەکانیش بۆ ئەوەی یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button