ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

واڵکەر لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

کایل واڵکەر، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی، بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن بکات.

رۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، کایل واڵکەر ئەمڕۆ بەڵێی بۆ بایرن میونشن کردووە، یانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و واڵکەر ئامادەیە پەیوەندی بە بایرن بکات.

باڤارییەکان ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و  گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ مانچێستەر سیتیدا.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستەکەی واڵکەری تەمەن 33 ساڵان لەگەڵ بایرن تا هاوینی 2025 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکەش.

هەفتەی رابردوو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردبووەوە، کە مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بە بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە کردووە، پێیانگوتووە بەشێکی گرنگە لە پڕۆژەی یانەکە چوونکە جۆواو کانسێلۆ، یانەکە جێدەهێڵت.

بەڵام لەسەر داوای تۆماس توخێلی راهێنەری بایرن میونشن، یانەکە هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و توانیان ناوبراو رازی بکەن پەیوەندی بە بۆندسلیگا بکات.

واڵکەر لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بلو موون کۆتایی دێت، هۆکاری جێهێشتنی سیتیزنیش دەگەڕێتەوە بۆ کەم یاری پێکرانی لەلایەن پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە.

ناوبراو بە درێسی ستیزن بەشداربووە لە 254 یاری، 6 گۆڵی بۆ تیپەکەی کردووە و 18 گۆڵیشی درووستکردووە.

1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی پرێمەرلیگ، 4 نازناوی کاراباو کەپ، 2 نازناوی ئێف ئەی کەپ و 2 نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button