ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرپرسانی بایرن میونشن سەردانی لەندەنیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

چەند بەرپرسێکی یانەی بایرن میونشن سەردانی یانەی تۆتنهامی لەندەنییان کردووە.

رۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، چەند سەرکردەیەکی بایرن میونشن، دوێنێ سەردانی دانییڵ لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتنهامیان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گواستنەوەی هاری کەین.

بەپێی قسەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، گفتوگۆکان بەباشی بەڕێوەچوون، کۆبوونەوەکە کەشێکی باشی هەبووە.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا گفتوگۆکان پێشکەوتنی زۆریان بەخۆیانەوە نەبینیوە، بەڵام بە ئاراستەیەکی درووستدا دەڕۆن.

گرنگی سەردانەکەش لەوەدا بووە، یانە ئەڵمانییەکە رێزی خۆی بۆ سەرۆکەکەی تۆتنهام نیشانداوە، کاپتنەکەی تۆتنهامیش لە سەردانی ئەڵمانییەکان ئاگادارکراوەتەوە.

ئەم سەردانەش پاش ئەوە دێت لە هەفتەی رابردوو تۆماس توخێلی راهێنەری یانە ئەڵمانییەکە سەردانی شاری لەندەنی کرد، چاوی بە هاری کەین کەوت و باسیان لە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ئەڵمانیا کرد.

هەر لەو سەردانە هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵانییەکەی تۆتنهام بە توخێلی راگەیاندووە بە پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بایرندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button