ئهمریکا
ئەمڕۆ مێسی گرێبەستەکەی واژۆ دەکات
یاریگا
شەوی سێ شەممەی رابردوو لیۆنێل مێسی بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی گەیشتە ئەمەریکا و بەم نزیکانە مەراسیمی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی ناساندنی ئەنجام دەدرێت.
ماڵپەری gastonedul بڵاویکردەوە کاتی مەراسیمی ناساندنی مێسی و یەکەم یاری مێسی لە ئینتەرمیامی بەم شێوەیە دەبێت:
ئەمڕۆ: واژۆکردنی گرێبەستی فەرمی تا مانگی حوزەیرانی 2026 و یەکەم مەشق
شەممە: سێرجیۆ بوسکێتس لە میامی پەیوەندی بە مێسیەوە دەکات
یەکشەممە: مەراسیمی پێشکەشکردنی مێسی بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ هەزار هاندەر
دووشەممە: یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مێسی وەک یاریزانی ئینتەر میامی
سێشەممە: ڕاهێنان بە ئامادەبوونی میدیاکان
پێنجشەممە: یەکەم یاری بۆ ئینتەر میامی (ئەگەری هەیە)